کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 427

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 24 کاتژمێرتی داهاتووی بڵاوکردەوە؛ 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە،ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، کەشی پێشبینی کراوی سبەی هەینى،ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو ، سەرەتا نمە باران لەکاتەکانى دواى نیوەرۆدا دەست پێدەکات ، پاشان لە شەودا رێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەسنوورى پاریزگاى سلێمانى وهەڵەبجەو ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین . هەروەها پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
باس لەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  ١٦

سلێمانی ١٦

دهۆک  ١٦

کەرکوک ١٧

هەڵەبجە ١٦

زاخۆ ١٦

حاجی ئۆمەران ٧

سۆران  ١٥

گەرمیان ٢٠

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن