راچڵەکین-
دوای ئەوەی لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی 25 خاڵ کەمکرایەوە بۆ 4.50 لەو بارەیەشەوە جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند، ئاستی هەڵاوسان نزیکە لە کۆنترۆڵکردن و دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی لە ساڵی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت.
ئەو لیدوانەی جیرۆم پاوڵ لەبارەی دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی ئاراستەی بیرکردنەوەی بازرگانان و بەشێک لە بانکەکانی گۆڕی بۆ مانەوەیان لەسەر دۆلار و پشتکردنە زێر و پشکە داراییەکان، کە بەهۆیەوە نرخی زێر گەڕایەوە بۆ نزمترین ئاستی مانگی رابردووی کە دوو هەزار و588 دۆلاربوو بۆ هەر ئۆنسەیەک لە کاتەکانی شەودا.
لە ئێستاشدا نرخی یەک ئۆنسە بە دوو هەزار و 613 دۆلار مامەڵەیی پێوەدەکرێت کە نزمترین ئاستی 25 رۆژی رابردووی زێرە.
لەو بارەیەشەوە شارەزایانی بازاڕە داراییەکان دەڵین، " دابەزینی نرخی زێر بۆ کڕینە نەوەک ترس لە کڕین بەهۆی ئەوەی کۆی پرۆسەکە لە بەرژەوەندی زێڕە بەڵام 18-12 بەهۆی لێدوانی پاوڵەوە ئەم دۆخە روویدا لە زێر نەوەک شکستی زێربێت بەرامبەر بە دۆلار ".
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە؛
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٥٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٨٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٣٦ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٥٧ هەزار دینارە