راچڵەکین-
ماوەی دوو رۆژە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکردووە و بەگوێرەی لیستی مووچە ئەمڕۆ بەشێکی دیکە لە دامودەزگاکانی هەرێم مووچەکانیان وەردەگرن.
به گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەریەک لە كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان،دارایی و ئابووری، ته‌ندروستی مووچەکانیان وەردەگرن.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ندین دامه‌زراوه دەستیپێکرد و بڕیاریشە 23-12 به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ.
کۆتا توێژ کە مووچەکانیان وەردەگرن؛
رۆشنبیری و لاوان،كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشمه‌رگه، دیوان، لیواكان، یه‌كه‌ی 70، یه‌كه‌ی 80، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن.
لیستی مووچەی مانگی 10؛