ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر یەمەن

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 318

راچڵەکین-

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند،توانیویانە کە رێگری لە مووشەکێک بکەن کە بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵدراوە، لە هەمانکاتیشدا هێرشێکی چڕییان بۆسەر پێگە سەربازییەکانی حووسییەکانی ئەنجامداوە.

 

سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەکاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا موشەکێک کە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل هەڵدرابوو، کەوتووەتە خوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە بەهۆیەوە لێدراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هەربۆیە دەستیان بە وەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر گروپەچەکدارەکانی یەمەن کردووە. 

 

لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاوی کردەوە،سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی  کردووەتە سەر بەندەر و ژێرخانی وزەی سەنعا، وەک وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکیەیی کە کرایە سەر ئیسرائییل. 

هاوکات میدیای حووسییەکان پشتراستیان کردەوە کە 19-12 فرۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل سەنعا و حودەیدەی بۆمباران کردووە هەریەک لە وێستگەکانی کارەبای ناوەندیی حەزیز و زەهبان و باشوور و باکووری شاری سەنعایان بە ئامانجگرتووە.

بەگوێرەی ناوخۆییەکانی یەمەن، لە دەرئەنجامی ئەو بۆمبارانەی ئیسرائیلدا نزیکی 10 کرێکار لە بەندەری حودەیدە و ڕەئس عیسا لە شاری سەنعا لە ڕۆژئاوای یەمەن گیانیان لەدەستداوە. 

 

لە 7-11-2023 حووسییەکان لە یەمەنەوە هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن وەک پاڵپشتیکردنی فەڵەستییەنیەکان و غەززە کە بەهۆیەوە ٢١٪ـی جووڵەی بازرگانی جیهان پەکی کەوت. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن