بەڤیدیۆ، ڕیال مەدرید بوو بە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان

وەرزش

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 284

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەیاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، کە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەچوو و لە یاریگای لوسێل هەردوو یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و پاچوکای مەکیسیکی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە تایمی یەکەمدا و لەسەرەتاکاندا یانەی پاچوکا فشارێکی زۆری خستە سەر ڕیال مەدرید بەڵام بێسوود و نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، ڤینیسیۆس جۆنیۆر باشترین یاریزانی جیهان چەند یاریزانێک و گۆڵپارێزی پاچوکای بە شێوەیەکی نایاب و بڕی و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ مباپێ دروستکرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ڕۆدریگۆ گۆیس بە شێوەیەکی زۆر نایاب گۆڵی دووەمی بۆ شاهانەکان تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری میرێنگی چەندین گۆڕانکاری کرد و کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم بۆ سپی پۆشەکان کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی ڕیال مەدرید بوو بە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان و بۆ چوارەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن