بەهای لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دادەبەزێت

ئابوری

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 740

راچڵەكین - 

بەهای لیرەی توركیا لەبازاڕەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتە جارێكی دیكە رووی لە دابەزین كردو لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوودا. 

میدیاكانی ناوخۆی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی بە 35.1 لیرە مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش نزمترین ئاستە كە دراوی توركی لە مێژوودا بەرامبەر دۆلار بەخۆیەوە ببینێت. 

بەپێی ئامارەكان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا، دراوی توركیا نزیكەی 19%ی بەهاكەی لە بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە، ئەمەش بەهۆی رێژەی سوودی بانكی و بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی هەڵاوسان لەناوخۆی ئەو وڵاتە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن