ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 298

راچڵەكین - 

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەكانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردو دەستیشیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەسید_دا گرتووە. 

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاكراوەتەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین، توانیان دەستبەسەر دوو دەبەی (٣٥) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید )دا بگرن. 

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شەوی ٢٠٢٤/١٢/١٧ لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لەئەنجامی بەدوواداچوونی هێزەكانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لە ناحیەی (ژاراوە) دوای ڕوبەڕووبونەوەی چەكداری، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو دەبەی (٣٥) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید )، كە تۆمەتباران بەنیازبوون ماددەكان بگوازنەوە بۆ هەولێر. 

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٥) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن