راچڵەکین-
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هەموو خاوەن نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی دەکەینەوە کە مامەڵە بەو موڵکانەوە نەکەن کە سەرپێچی زیادەڕەوییان هەیە.
لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی هەموو خاوەن نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی ئاگادار کردەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن بەو موڵکانەوە کە سەرپێچی زیادەڕەوییان هەیە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.
هـ . یـ