ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئارن سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول دانی بەوەدانا کە لە یارییەکەی یانەکەیدا بەرامبەر فولهامی میوانی لە خولی ئینگلیزیدا ڕێگەی دا هەستەکانی کۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵام هیوادارە بڕیاری سڕکردنی کاریگەری گەورەی لەسەر تیپەکە نەبێت.
ئێستا سلۆت دەبێت لە یاریگادا دابنیشێت لەکاتی یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر ساوسهامپتۆنی میوانداری، سبەی چوارشەممە، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پیشەگرەکان، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا سێیەم کارتی زەردی وەرگرت، لە کاتی یەکسانبوونی تیپەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر فولهام.
ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بەزۆری لە بواری تەکنیکیدا ئارامە، بەتایبەت کاتێک بەراورد دەکرێت بە یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری پێشووی تیپەکە، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە هێڵی بەزاندووە و دەبێت ڕەفتارەکانی کەم بکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سلۆت وتی: هەمیشە ئێوە دەزانن، پێموایە من بەگشتی ئارامم، بەڵام - نازانم ئایا زیرەکییە ئەمە بڵێم - هەروەها سنوورێک هەیە بۆ ئەم ئارامییە بۆ من، با بەم شێوەیە بیخەینەڕوو."
سلۆت وتیشی: بەداخەوە بڕیارەکانی ناوبژیوانان دەتوانن ئەم ئاستە پێش ئەو بڕیارانەی یاریزانەکانم دەیانگەیەنن، چونکە ئەوان بڕیاری باشتر لە ناوبژیوانان دەدەن، بە بۆچوونی من بۆ تیپەکەم.
ڕاهێنەری لیڤەرپوول دوپاتیشی کردەوە: پێموانییە هەمیشە پێویست بێت ئەوە پیشان بدەیت بۆ ئەوەی ئەو جۆش و خرۆشەت هەبێت پێموایە ڕوونە ئەگەر لە یانەیەکی وەک لێرە کار بکەیت، یان لە هەر شوێنێکی جیهان لە یانەیەکی گەورەدا، ئەوا ئەو حەماسەتەت هەیە لەناو خۆتدا و دەتەوێت هەموو یارییەک ببەیتەوە "هەوڵدەدەیت تا دەتوانیت کاریگەری لەسەر دروست بکەیت."
جەختیشی لەوە کردەوە: ئەو هەڵەیەی پێشتر دووجار لێرە (لەگەڵ لیڤەرپوول) کردوومە، و جارێک یان دووجاریش لە هۆڵەندا، ئەوەیە کە هەندێک جار وا بیر دەکەیتەوە کە دروستکردنی کەشوهەوایەک کە هەموو جیهان دژی تۆ بێت، دەتوانێت لە کۆتاییدا هەندێک بڕیاری ئەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنێت ، بەڵام تا ئێستا، وەکوو خۆی ماوەتەو و نەگۆڕاوە و بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نەبووە."
سلۆت ڕوونیشیکردەوە: ئەگەر لە هۆڵەندا سڕکرایت، ڕێگەت پێنادرێت بچیتە ژووری جلگۆڕین و لە نزیک ژووری جلگۆڕین، هەروەها ناتوانیت مامەڵە لەگەڵ میدیاکان بکەیت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە هێشتا توانای ئەنجامدانی ئەو کارانەم هەیە کە دەمەوێت بیکەم، ئەو ساتەی کەمترین کاریگەری لەسەر تیپەکەت دەبێت لە خولەکەکانی 45 و 90دایە و گەورەترین کاریگەری دەتوانێت لە کاتی پشوودا بێت یان پێش یارییەکە ئەمانە ئەو کارانەن کە دەتوانم بیکەم”.