ڕاچڵەکین سپۆرت -
تیێری هێنری ئەفسانەی فەرەنسی جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی کرد سەبارەت بە بڕیارەکەی کە ڕێگە بە ڕۆشتنی سێ هێرشبەر دەدات، لەنێویاندا کۆل پاڵمەر، ئەستێرەی ئێستای چێڵسی.
هەڵگری نازناوی پرێمەرلیگی ئینگلیزی لەژێر سەرکردایەتی گواردیۆلادا ڕووبەڕووی یەکێک لە خراپترین قۆناغەکانی دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە کۆتا 12 یاریدا 8 دۆڕانی تۆمارکرد، دیارترینیان کۆتا شکستبوو لە دێربی مانچستەر بەرامبەر یونایتدی ڕکابەر ئەم زنجیرە نەرێنییە هاوکات بوو لەگەڵ… دابەزینی توانای هێرشبەری یانەکە.
هەرچەندە ئێرلینگ هالاند، یاریزانی نەرویجی لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە، یەکسانە لەگەڵ محەمەد سەڵاح، بە تۆمارکردنی 13 گۆڵ، بەڵام زۆربەی ئەو گۆڵانە لە سەرەتای وەرزدا کردووە، لە کاتێکدا تێکڕای گۆڵەکانی لەم دواییانەدا دابەزیوە.
لە لایەکی دیکەوە پاڵمەر بەردەوامە لە درەوشانەوەیەکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ چێڵسی، چونکە لە 63 یاریدا لەگەڵ بلوز 36 گۆڵی تۆمارکردووە و 21 ئەسیستیشی کردووە، ئەمەش پرسیاری لەسەر ئەگەری بڕیارەکانی گواردیۆلا لە بازاڕی گواستنەوەکان دروستکرد.
هێنری لە لێدوانەکانیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: هەموومان دەزانین و بۆ یەکەمجارە ڕێگەمان پێدەدرێت ئەمە بڵێین کە دەتوانین باس لە بڕیارەکانی بکەین سەبارەت بە ڕێگەدان بە ڕۆشتنی کۆل پاڵمەر و ڕیاز مەحرەز و جولیان ئەلڤارێز.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیلکای گۆندۆگان گەڕاوەتەوە، بەڵام هەمان ئەو یاریزانە نییە کە لەیەک وەرزەدا 17 گۆڵی تۆمارکرد، تۆ ئەو گۆڵانە لەدەست داوە، ئێرلینگ هالاند هەمان گۆڵ تۆمار دەکات، ڕەنگە کەمێک کەمتر بێت لە وەرزی یەکەم، بەڵام ئەو ئەو کارە دەکات کە خووی پێی گرتووە”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بینیم هەموو وەرزێک هەلی ئاسان بەفیڕۆ دەدات، بەڵام کوا گۆڵەکانی مەحرەز و ئەلڤارێز و کیڤن دی برۆین و گۆندۆگان؟