ژمارەیەك تیر.ۆریست دەستگیر دەكرێن

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 415

راچڵەكین -

دەزگای دژەتیرۆری عیراق لەمیانی چەند ئۆپەراسیۆنێكدا ژمارەیەك تیرۆرستی داعش دەستگیر دەكات، كە یەكێك لە تیرۆیستەكان لە كەركوك نیشتەجێ بووە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، هێزەكانیان لەمیانی چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیادا لە بەغداو كەركوك و ئەنبار، سێ تیرۆریستیان دەستگیركرد. 

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستگیركردنی هەرسێ تیرۆریستەكە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری بووە لەسەر جموجۆڵ و شوێنی خۆحەشاردانیان. 

دەزگای دژەتیرۆری عیراق جەختی لەوەكردووەتەوە كە هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعش لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق بەردەوام دەبێت بەئامانجی نەهێشتنی دیاردەی تیرۆر و سەپاندنی سەقامگیری ئەمنی لە وڵاتدا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن