راچڵەکین-
بارسێلۆنا لە دوای كلاسیكۆ ئەنجامەکانی رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت بە جۆرێك پێش كلاسیكۆ لە كۆی 14 یاری 12 سەركەوتنی بەدەستهێنا بوو، بەڵام لە دوای كلاسیكۆ لە كۆی 10 یاری تەنیا 5 یاریی بردووەتەوە و ئەوەش وایکردووە 50٪ لە ئاستی خۆی دابەزێت بەراورد بە پێش کلاسیکۆ.
بارسێلۆنا دوای دۆڕانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانێس بۆ دووەمین یاریی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا، بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان كه ئه‌وه سێیه‌مینجاره بارسا له ماڵی خۆی دوو یاریی یان زیاتر ده‌دۆڕێنێت، چونکە له ساڵی 2003 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رادومێر ئانتیچ دوو یاریی دۆڕاند و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندزێزیش له ساڵی 2022 سێ یاریی له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند و له‌دواین دوو یارییش له‌گه‌ڵ هانزی فلیك دوو یاریی رابردووی دۆڕاندووه.
له یارییه‌كه‌ی لیگانێس، بارسێلۆنا ته‌نیا دوای تێپه‌ڕینی 195.33 چركه گۆڵێکی لێكرا كه ئه‌وه‌ش خێراترین گۆڵی بارسێلۆنایە له‌م وه‌رزه له‌سه‌ری تۆمار بكرێت و لیگانێس به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دووه‌م خێراترین گۆڵی خۆی له مێژووی لالیگا تۆمار كرد.
بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی لیگانێس 80%، تۆپی له قاچ بوو، به‌ڵام دۆڕا ئه‌وه‌ش دووه‌م به‌رزترین رێژه‌ی كۆنتڕۆڵی تۆپی بارسێلۆنایه له یاریگه‌ی خۆی كه یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه كه پێشتر له ساڵی 2021 به‌رامبه‌ر گرانادا بارسێلۆنا رێژه‌ی 82%ـی كۆنتڕۆڵی تۆپی له‌ده‌ست بوو، به‌ڵام دۆڕا.
بارسێلۆنا له دوایین شه‌ش یاریی لالیگا له كۆی 18 خاڵ ته‌نیا پێنج خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و 13 خاڵی لەدەست داوە و ته‌نیا یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه.
ئەنجامەکانی بارسێلۆنا بەم جۆرە بووە؛
بارسێلۆنا پێش كلاسیكۆ
14 یاریی
12 سه‌ركه‌وتن
2 دۆڕان
53 گۆڵكردن
13 گۆڵلێكران
رێژه‌ی بردنه‌وه %85.7
بارسێلۆنا دوای كلاسیكۆ؛
10 یاریی
5 سه‌ركه‌وتن
3 دۆڕا
2 به‌رامبه‌ربوون
24 گۆڵكردن
13 گۆڵلێكران
رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن %50