راچڵەکین-
رۆناڵدۆ نازاریۆ دێلیما، ئەستێرە و گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل بەشێوەیەکی فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەربژێر دەکات و بڕیاریشیداوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلدا بەژداربێت وەک بەربژێر . وتیشی، " دەمەوێت رێز بۆ تۆپی پێی بەرازیل بگەڕێنمەوە".
بەگوێرەی میدیاکانی بەرازیل رۆناڵدۆ نازاریۆ دێلیما لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی بفرۆشێت، کە خۆی خاوەنداریەتیی دەکات و گەشت دەکات بۆ هەموو بەرازیل بۆ ئەوەی پاڵپشتی خەڵکەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەدەستبهێنێت، کە بڕیارە لە نێوان ئاداری 2025 بۆ ئاداری 2026 پرۆسەکەی دەستپێبکات.
هاوکات دیاردەی تۆپی پێی بەرازیل دەشڵێت " سەدان پاڵنەری هەیە بۆ خۆ بەربژێرکردن و گەورەترینیان گەڕاندنەوەی تۆپی پێی بەرازیلە بۆ ئاستێکی بەرز و جیهانی کە ئەوەی زۆرترینجار لەسەر شەقامەکان رووبەڕووم دەبێتەوە ئەوەیە خەڵک داوام لێدەکەن بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن، چونکە دۆخی سیلیساو زۆر خراپە و ئێستا باشترین نییە جا لە یاریگەدا بێت یان لە دەرەوەی یاریگای بەرازیل."
بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ ببێتە بەربژێرێکی بەهێز پێویستی بە پاڵپشتی چوار یەکێتی ویلایەتی و چوار یانە دەبێت، بۆیەش دێلیما بڕیارییداوە بەهەموو بەرازیلدا بگەڕێت و لەو بارەیەشەوە جەختی لەوە کردەوە،جگە لە ئارەزووی کارکردن لە کارگێڕیدا، ئەو خۆی وەکو کەسایەتییەک دەبینێت بۆ ئەوەی دووبارە تۆپی پێی بەرازیل بونیاد بنێینەوە و بگەڕێینەوە سەر رێگەی راست.
پێستریش راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو، رۆناڵدۆ دەیەوێت ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل و پێپ گواردیۆلا بکاتە، راهێنەری هەڵبژاردەکە بۆ ئەوەی سەر لە نوێ هەڵبژاردەیەکی بەهێز بۆ وڵاتەکەی دروستبکاتەوە.