وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی مانەوەی براکەی بەشار ئەسەد لە عێراق روونکردنەوە دەدات

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 223

راچڵەکین-

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی هاتنی براکەی بەشار ئەسەد بۆ ناو خاکی عێراق و مانەوەی لە پارێزگایەکی عێراق، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک براکەی بەشار ئەسەد نەهاتووەتە عێراق و ئەوە تەنها دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. 

ئەمرۆ سێشەممە، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەی کە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی سووریا بەشار ئەسەد لە خاکی عێراق، راست نین و تەنها دەنگۆن.

هاوکات داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد کە وردبن و ئاگاداربن لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە چونکە ئەوە کاریگەری نەرێنی بۆسەر ئاسایشی عێراق لێدەکەوێتەوە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن