تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ روویدا و بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کوژرا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 272

راچڵەکین- 

میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ روویداوە و بەهۆیەوە ئیگۆر کیریلۆڤ، بەرپرسی سەربازانی پاراستنی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆجیی رووسیا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کوژراون.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی بڵاویکردەوە، لەکاتەکانی بەرەبەیاندا لە مۆسکۆ تقەینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیاسنیان لەدەستدا، کە یەکێکیان ئیگۆر کیریلۆڤ، بەرپرسی سەربازانی پاراستنی چەکی ئەتۆمی  و بایەلۆجی رووسیایە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لە شەقامی ڕیازانسکی پرۆسپێکت روویداوە کە دەکەوێتە دووری 7 کیلۆمەتر لە باڵەخانەی کرێمڵینەوە  و بۆ ئەنجامدانی ئەوکردەوەیە نزیکی 300 گرام تی ئێن تی بەکارهیندراوە کە بەهۆیەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی پۆلیسی رووسیا، تا ئێستا هۆکار و ئەنجامدەری ئەو تەقینەوەیە نادیارە و بۆ ئەومەبەستەش بە چری دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە و سەرجەم دەروازەکانی مۆسکۆش دادەخرێت بۆ لێکۆڵینەوە. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن