نەیمار لە هاندەرانی پاریس دڵگرانە

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 275

راچڵەکین-

نەیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی هیلالی سعودی، بەرامبەر بەو شێوازە مامەڵەکردنەی هاندەرانی پاریس سانجێرمان کە لەگەڵیاندا ئەنجامیاندا دڵگرانی خۆی نیشاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەستێرە بەرازیلییەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرەنسی رایگەیاند،ساڵی یەکەمی لە پاریس زۆر نایاب بوو، فەرەنسییەکان و هاندەران بەگەرمی پێشوازییان لێکرد، بەڵام دوو سێ ساڵی رابردوو، لەهەمان ئاستدا نەبوون و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیان کرد سەرسوڕهێنەر نەبوو، بۆ مێسیش بەهەمانشێوەبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد،بۆ ئەو ئەوە نادادپەروەرانە بوو، چونکە هەمیشە هەموو شتێک کە لەتوانایدابوو لە یاریگادا پێشکەشی دەکرد، هیچ رق و کینەیەکی لەدڵدا نییە، بەڵام شێوازی مامەڵەکردنیان کەمێک دڵتەنگی کرد، بەتایبەتی کاتێک هاتنە ماڵەکەیی و  هەوڵیاندا بەسەر ماڵەکەیدا بدەن و سووکایەتییان پێکرد و هەڕەشەی دەستدرێژیکردنە سەریان لێکرد ئەوەش مامەڵەکردنێکی نابەجێبوو.وتیشی، "سەبارەت بە خۆم، هاندەران سنوورەکەیان بەزاند، پەیوەندییەکەمان چیدی لەسەر بنەمای رێزگرتن نییە، لەکاتێکدا من هەمیشە رێزم لێدەگرتن، بەڕاستی دۆخێکی سەخت بوو بۆم و دڵتەنگ بووم بەو شێوەیەی کە مامەڵەم لەگەڵکرا بەڵام ئێستا ئەوەم تێپەڕاندووە".

ئەوەشی خستەڕوو، کە رێز لە پاریس سانجێرمان دەگرێت و هەمیشە پاڵپشتی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، چونکە ئەستێرە بەرازیلییەکە هیچ کینەیەکی بەرامبەر یانەکە نییە، تەنیا بەرامبەر بە بەشێک لە بەرپرسانی یانەکە و بەشێک لە هاندەرانی کینەی لە دڵدابوو ئەویش لە ئێستادا بووەتە رابردوو. 

 

جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ پاریس چەند ساتێکی نایاب لەو 6 ساڵەدا بەسەربردووە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ هاندەران یەکێکە لەو ساتە ناخۆشانەی کە تیایدا تێپەڕی لەسەر ئاستی وەرزشی خۆیی لە یانەکەدا.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن