ماوەی دوورکەوتنەوەی لامین ئاشکرابوو

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەکین-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی تووشبوونی لامین یامال، ئەستێرەی گەنجەکەی یانەکەی بە پێکان راگەیاند و راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیش ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە گەنجە ئاشکرادەکەن و بەگوێرەی راپۆرتەکان تا چوار هەفتەی داهاتوو ناتوانێت بگەڕێتەوە ناو یاریگا. 

لە یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر لێگانێس، لە گەڕی 17ـی لالیگادا، لامین یامال تووشی پێکانبوو، سەرەتا داوای گۆڕانکاریی کرد و راهێنەری یانەکە داواکارییەکەی رەتکردەوە و یاریزانەکەی نەگۆڕی، بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی درێژە بە یارییکردن بدات و یاریزانەکە بە ناچاری گۆڕانکاریی پێکرا.

بارسێلۆنا ئەمڕۆ بەفەرمی راپۆرتی دەستەی پزیشکی یانەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "لامین یامال، یاریزانی تیپی یەکەمی یانەکە، لە یاریی بەرامبەر یانەی لێگانێس لە پاژنەی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە و ئەو پشکنینانەی ئەم بەیانییە بۆ لامین یامال کراون، دەریانخستووە یاریزانەکە یامال لە بەستەری نێوان شانە و ریشاڵی پێشەوەی قاچیدا تووشی پێکانبووە و ئەگەری هەیە سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە."

دوای تووشبوونی بەم پێکانە لامین بەشداری لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگا، یاریی بەرامبەر بارباسترۆ لە جامی شای ئیسپانیا و ئاتلێتیک بیلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیادا ناکات، چونکە بەتەواوی تا ئێستا دیارنییە کەی لامین دەتوانێت دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن