وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری مەرجێکی بۆ دابەشکردنی مووچە دیاریکرد

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2387

راچڵەکین-

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران مەرجێکی بڵاوکردەوە. 

 

  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەک مەرجێک ئەوەی ئاشکراکردووە كه‌ هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە و کارتی بایۆمەتری نییە، ئەوە مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە هەر مووچەخۆرێک تا رۆژی 30-12-2024 پرۆسەی بایۆمەتری ئەنجامبدات بەپێچەوانەوە مووچەکەی رادەگیرێت. 

 

هاوکات هەر به‌ گوێره‌ی راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی هەرێم ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەر دراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزاتی ئابووریی و دارایی هەرێم. دەشڵێت، " تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان". 

 

سبه‌ی  ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و ڕۆژی 23-12-2024 كۆتایی به‌ پرۆسه‌كه‌ دێت. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن

بەپەلە

تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ روویدا و بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کوژرا