لەبارەی مووچەی مانگی (١١)ـەوە وەزارەتی دارایی روونکردنەوە دەدات

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1591

راچڵەکین- 
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە مووچەی مانگی ١١ـش روونکردنەوە دەدات. 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "رۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٢٣ ) کۆتایی دێت". 

سەبارەت بە پڕکردنەوەی کوورتهێنانی مووچە لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی داراییدا بە سێ خاڵ روونکردنەوە دراوە، کە بە وتەی وەزارەتەکە: 

١- ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقلة )ـی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان. 

٢- تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی ١١ ) کەلەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.  

٣- هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.  

هـ . یـ 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن