پێنج رێنمایی خۆراکیی بۆ ئەوەی لە زستاندا کێشت زیاد نەکات

تەندروستی

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 16

راچڵەکین-

هۆکاری زۆر هەیە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لە زستاندا، لەوانە خواردنی بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوەی گەرم وەک کاردانەوەیەکی سروشتی بۆ هەستکردن بە سەرما. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن هیندستان تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە، دەتوانرێت ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا کێش زیاد نەبێت: 

١. بە رێژەیەکی مامناوەند خواردن بخۆ، لە وەرزی زستاندا دەتوانیت چێژ لە خواردنی سەوزەی وەرزی وەک گێزەر و ترێ وەربگریت، پڕن لە ماددەی خۆراکی، کالۆرییان کەمە و دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، ئەمەش یارمەتیت دەدات هەست بە تێریی بکەیت و رێگری لە زیادەڕۆیی لە خواردن دەکات. 

٢. بەهارات بۆ بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم، دارچین و زەنجەفیل و زەردەچەوە و بیبەر دەتوانیت بخەیتە ناو ژەمەکانتەوە، ئەم بەهاراتانە تامی خۆراک بەرز دەکەنەوە و یارمەتیدەرن لە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی لەش و خێراکردنی سووتانی کالۆری. 

٣.شێدارکردنی لەش، تەنانەت ئەگەر کەسێک هەست بە تینوێتی نەکات، رەنگە شێدارکردنی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبێت، شارەزایان رێنمایی خواردنەوە تەندروستەکان دەکەن وەک ئاوی لیمۆ یان چای سەوز، چونکە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر و هاوکات یارمەتیدەرن لە سوتاندنی کالۆری. 

٤. دوورکەوتنەوە لە خواردنە سورکراوەکان، لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی وزە لە وەرزی زستاندا، ئارەزووت بۆ خواردنی خێرا و ئاسان زیاد دەکات، بەڵام شارەزایان پێشنیاری هەڵبژاردنی ئەو ژەمە خۆراکیانە دەکەن کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین، وەک شۆربای نیسک، مریشکی برژاو، پەنیر، بۆ ئەوەی مرۆڤ هەست بە تێری بکات و دوور بکەوێتەوە لە خواردنی کەمبەها و ناتەندروست. 

٥. کاربۆهیدراتی تەندروست، پێویستە سەرچاوەی کاربۆهیدراتی تەندروست وەک پەتاتەی کوڵاو و دانەوێڵە هەڵبژێردرێت لەبری بژاردەی پاڵاوتە وەک نانی سپی و شیرینی شەکردار. 

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن