لە پارێزگایەكی عیراق سێ رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا

عێراق

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1106

راچڵەكین - 

بەبۆنەی جەژنی رۆژوو-ی ئێزدیی، پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا سێ رۆژ بكرێتە پشووی فەرمی، پشووەكەش تەنها ئێزدییەكان دەگرێتەوە. 

دیوانی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدی، بڕیاردا رۆژانی 17 و 18 و 19ی ئەم مانگە بكرێتە پشووی فەرمی بۆ پەیڕەوكارانی ئاینیی ئێزدی. 

جەژنی رۆژوو لای ئێزدییەكان، بە جەژنێكی پیرۆز دادەنرێت، پەیڕەوكارانی ئەو ئایینە لەدوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوون، رۆژی چوارەم دەكەن بە جەژن و تێیدا سورتی ئایینی تایبەت بە خۆیان دەڵێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن