راچڵەکین-
وەزیری کاروباری گشتی و گواستنەوەی لوبنان داوای لە عێراق کرد، گەشتەکانی وڵاتهكهی لەگەڵ لوبنان دەستپێبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی عێراق بەهۆی ڕوداوەکانی سوریا گەشتەکانی ڕاگرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی حەمییە، وەزیری کارە گشتیەکان و گواستنەوە لە حکومەتی لوبنان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، فڕۆکەکانی سەر بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن لە گهشتی ئاسمانیان بۆ عێراق هەربۆیە دوای هەماهەنگی عێراق دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی دیمەشق تا گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.
باسی لەوەش کردووە، داوادەکەن کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێبکاتەوە و بە پێچەوانەشەوە، بەو پێیەی لە27-11ـەوە رەزامەندی لەسەر دراوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەڵام تا ئێستا هیچ گەشتێک لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئەنجامنەدراوە.
عێراق لە ئەنجامی روداوەکانی لوبنان بۆ ماوەی زیاتر لە دو مانگ گەشتەکانی لەگەڵ لوبنان راگرت، بەڵام لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی راگەیاند.
عێراق لەم مانگەدا جارێکی دیکە 8-12 بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سوریا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ لوبنان راگرت.