شەپۆلێكی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین- 

شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین بەشێك لە ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە و لەهەندی َناوچەی شاری بەغداش مەودای بینین بۆ كەمترین ئاست دابەزیەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین كە لە خاكی سوریاوە سەرچاوەی گرتووە، رووی لەناوچەكانی باكوورو رۆژئاوای عێراق كردو شارەكانی موسڵ و بەشێكی پارێزگای ئەنبارو بەغدای گرتەوە. 

بەگوێرەی میدیاكانی عیراق، لەهەندێ ناوچەی شاری بەغدا بەهۆی چڕیی خۆڵبارینەكە، مەودای بینین بۆ كەمترین ئاست دابەزیوە. 

پێشبینی دەكرێت شەپۆلی خۆڵبارینەكە ناوچەكانی خوارووی عێراقیش بگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن