بازرگانی عێراق بۆ راچڵەکین: بڕێکی زۆر خۆراکی کۆگاکراومان هەیە

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

راچڵەکین-

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ راچڵەکین رایگەیاند، سەبەتەی خۆراکی مانگانە هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و بڕی زۆر خۆراکی کۆگاکراو لە کۆگاکانی وەزارەتەکەدا هەیە.

 

ئەمرۆ شەممە، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی  بازرگانی عێراق بە راچڵەکین-ی راگەیاند، دڵنیایی دەدەن لە ئاسایشی خۆراک لە عێراقدا و بڕی پێویست و گونجاوی خۆراکیان لە کۆگاکاندا هەیە، لە سەرجەم ماددە خۆراکییەکانی کە لە سەبەتەی خۆراکدا دەدرێتە هاوڵاتیان.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵانی رابردوودا وەزارەتەکە تەنها بەشەخۆراکی بۆ حاڵەتی کتوپڕ و سێ مانگ کۆگا دەکرد، بەڵام ئێستا کۆگاکراوەکان بەشێوەی پلانی ستراتیجی واتە درێژخایەن رێکخراون و بەشەخۆراکی زیاتر لە شەش مانگ لەبەردەستتدایە، کە ئەوە زیاترە لەو بڕەی بڕیاری لەسەر دراوە و مانگانەش بەردەوام بڕی دیکە کۆگا دەکرێن.

 

باسی لەوەش کرد، ئاسایشی خۆراک زۆر پارێزراوە، ئەگەر هەر دۆخێکیش رووبەڕووی ناوچەکە ببێتەوە ئەوا هێشتا مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک نییە.وتیشی،" وەزارەتەکە سوورە لەسەر ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕدا هەبێت و رێگە نادەن هیچ فرۆشگا و مارکێتێک پارەی زیادە بخاتە سەر هیچ ماددەیەکی خۆراکی". 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن