بە 30 هەزار دینار بەرمیلێک نەوت دەدرێتە ئەم خێزانانەی هەرێمی کوردستان

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1438

راچڵەکین- 

بەگوێرەی لێدوانێکی بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیایی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، ئەو خێزانانەی کە بەشەخۆراکیان لەسەر کەرکوکە و دانیشتووی چەمچەماڵ و بازیان و هەولێرن، لەلایەن حکومەتی عێراق بڕی 100 لیتر نەوتیان پێدەدرێت و نرخی هەر لیترێک تەنها 150 دینارە. 

ئەمڕۆ شەممە غەسان وادی، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیایی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییه‌کانی کەرکوک لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بەگوێرەی راسپاردەی وەزارەتی نەوتی عێراق تەنکەری تایبەت بە کۆمپانیاکە دەچنە هەولێر و چەمچەماڵ و بازیان و لەو شوێنانە هەر خێزانێک بڕی 100 لیتریان پێدەدرێت، کە دەکاتە نزیکەی نیو بەرمیل.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ هەر لیترێک بڕی 150 دینار دیاریکراوە و 100 لیترەکە دەکاتە 15 هەزار دینار لە قۆناغی دواتردا بڕی 100 لیتری دیکە وەردەگرن کە دەکاتە یەک بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دینار.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە  دابەشکردنی ئەو نەوتە لە 13-12 دەستیپێکردووە، وە ئەو خێزانانە سوودمەند دەبن کە سەر بە ماددەی 140ـن. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن