زانیاری لەبارەی كوشتنی سەركردەیەكی دا.عش ئاشكرا دەكرێت

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 727

راچڵەكین - 

وەزارەتی بەرگریی عیراق زانیاری لەبارەی سەركردەیەكی داعش ئاشكرا دەكات كە ئەمڕۆ لەقەزای داقوق بەر لە خۆتەقاندنەوەی، كوژرا. 

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لەسەر بنەمای زانیارییەكانی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، هێزێكی تایبەت لە ئاسایش نیشتمانی و هەواڵگریی لیوای 87ی مەغاویرو فەرماندەیی ئۆپەراسۆنەكانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، توانییان سەركردەیەكی گروپی تیرۆریستی داعش لەسنووری قەزای داقوق بكوژن. 

وەزارەتی بەرگریی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، تیرۆریستەكەی داعش پشتنێ بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو، خۆی لەناو چێشتخانەیەك بەناوی زەیتونە حەشاردابوو، لەكاتی گەمارۆدانیشی لەلایەن هێزە هاوبەشەكەی عیراق بەمەبەستی دەستگیركردنی، ویستی خۆی بە هێزەكەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام تەقەی لێكراو كوژرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن