عیراق دوو رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1870

راچڵەكین - 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی عیسای مەسیح، دوو رۆژ بكرێتە پشووی فەرمی، پشووەكەش تەنها هاووڵاتیانی كریستیان دەگرێتەوە. 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی عیسای مەسیح، رۆژانی 25 و 26ی ئەم مانگە بكرێتە پشووی فەرمی بۆ هاووڵاتیانی پێكهاتەی كریستیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن