راچڵيکین-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا سزای زیندانی 10 ساڵی بەسەر خاوەنی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانیەدا سەپاند، کە بەهۆی ئاگرگرتنییەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای نەینەوا، سەمیر سلێمان خاوەنی هۆڵەکە بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، دادگا ماف بە سکاڵاکاران و بریندارەکان دەدات کە لەبەردەم دادگایەکی مەدەنی داوای قەرەبوو بکەن، وە پێویستیشە لایەنی سزادراو قەرەبوویان بکاتەوە.
26-9-2023، بنمیچی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت و بەوهۆیەوە 127 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیش برینداربوون.