فەیسبوک، ئینستاگرام، مەسنجەر، واتسئاپ و سرێدس لەکارکەوتن

هەمەڕەنگ

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 451

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

هەریەک لە تۆڕەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام، مەسنجەر، واتسئاپ و سرێدس، کە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێن، لەسەر ئاستی جیهان لەکارکەوتن.

بەپێی ئەو راپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە دەیانتوانی بچنە ناو هەژمار و پەیجەکانیانەوە بەڵام نەیاندەتوانی ناوەرۆک یان پۆست بکەن، هەروەها چاتکردن و تەلەفۆن کردنیش نەدەرۆیشت، ئەمە بێجگەلەوەی چەندین تایبەتمەندیی دیکەیشی لەکارکەوت.

لەوبارەیەوە ژوری هەواڵی مێتا راگەیەندراوێکی کورتی بڵاوکردەوەو دەڵێت "ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە کێشەیەکی کاریگەری تەکنیکی لەسەر هەندێک لە بەکارهێنەران هەیە بۆ دەستگەیشتن بە ئەپەکانمان، لەئێستادا ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی بە خێرایی شتەکان ئاسایی ببنەوە و داوای لێبوردن دەکەین بۆ هەر ناڕەحەتییەک"

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن