راچڵەكین -
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی دێتەدەنگ و وتەبێژی سەرۆكایەتیش رایدەگەیەنێت: سەرۆكی هەرێم بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
لێدوانێك لە وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە
چەند پێگەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەكیان دەربارەی تەندروستیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە. لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە ئەو دەنگۆیانە لە هەموو ڕاستییەكەوە دوورن و سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
دڵشاد شەهاب
وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان