هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن

هەمەڕەنگ

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2834

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لەدوای هەواڵی بڵاوبونەوەی لاوازییەکی ئەمنی لە سیستمی ئای ئۆ ئێسی سەر ئایفۆنەکان، کۆمپانیای ئەپڵ دەستبەجێ چارەسەرکردنی لاوازییەکەی راگەیاند و هۆشداریی دایە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کە سیستمەکەیان نوێ بکەنەوە.

تیمێکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی توانییان لە رێگەی لاوازییەکی ئەمنی لەناو سیستمی ئای ئۆ ئێسەوە، سەرجەم داتا و تەنانەت لۆکەیشنی خەزنکراوی ناو ئایکڵەودی ئایفۆنەکان ببەن بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر بەخۆی بزانێت یان ئاگادار بکرێتەوە.

ئەپڵ پێشتر ئەو لاوازییەی لە iOS 18 و macOS 15 چارەسەر کردبوو، بەڵام لە دوایین وەشانی ئای ئۆ ئێسی سەر ئایفۆنەکان دوبارە دروستببویەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەند بەکارهێنەرێکی ئایفۆن بەبێ ئاگاداری خۆیان، لە رێگەی چەند بەرنامەیەکی زیانبەخشەوە داتاکانیان لەناو ئایکڵاود بردرابوو، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو هەرزو ئەپل هاتەسەر هێڵ و کێشەکەی چارەسەرکرد.

لەئێستادا گرنگە بەکارهێنەرانی ئایفۆن چاویان لەسەر هاتنی وەشانی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسەکانیان بێت و لەکاتی بەردەستبونی دا راستەوخۆ نوێی بکەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن