راچڵەكین -
شاری بەغدا لەلایەن رێكخراوی گەشتیاریی عەرەبییەوە بە پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی بۆ ساڵی 2025 دەستنیشان كرا.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەمیانی كۆبوونەوەی خولی 35ەمینی ئەنجومەنی وەزاریی عەرەبی بۆ گەشتیاری، كە لە بارەگای سەرەكیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە-ی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە دەستنیشانكردنی شاری بەغدا بە پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری دەستنیشانكردنی بەغدا بە پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی، وەك ستایشێك دێت بۆ پابەندبوونی پایتەختی عیراق دێت بە پێوەرە كارپێكراوەكانی تایبەت بە دەستنیشانكردنی پایتەختی گەشتیاریی، وەك كارگێڕیی گەشتیاری، ژێرخان و دەرامەتی گەشتیاری، چالاكییە هەمەجۆرەكانی بواری گەشتیاری و پاراستنی ژینگەو سەقامگیری.
لەدوای دەركردنی بڕیارەكە، بەندەر بن فەهد، سەرۆكی رێكخراوی گەشتیاریی عەرەبی رایگەیاند: بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری عیراق، لەسەرەتای ساڵی 2025، فێستیڤاڵێكی تایبەت بە دەستتیشانكردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی رێكدەخەن، كە چەندین چالاكی جۆراوجۆری هونەری و رۆشنبیری و پرۆگرامی گەشتیاری لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەپێناو بەهێزكردنی پێگەی عیراق لەسەر نەخشەی گەشتیاریی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.