راچڵەكین -
لە قەڵادزێ سێ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران كە بڕێكی زۆر پارەیان لە ماڵی هاووڵاتییەك دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، بڵاویكردەوە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كە بەووتەی خۆی لە ماڵەكەیدا پارەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان دوای لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی ناسنامەی تۆمەتبار، دەستبەجێ دەستگیركراو دوای لێكۆڵینەوەش دانی نا بە تاوەنەكەیدا، هاوكات لەسەر هەمان سكاڵا دوو كەسی تریش دەستگیركران.
لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین، بڕی ئەو پارەیەی كە لەسكاڵاكار دزراوە، 12 ملیۆن و 500 هەزار دینارە.