دەرباز كۆسرەت رەسوڵ هەڵوێستی لەبارەی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 669

راچڵەكین - 

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە دیدارێكی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: پێویستە دەسەڵاتی نوێ لە سوریا ببێتە پارێزەری مافەكانی مرۆڤ و دۆزی كوردیش لە رۆژئاوای كوردستان پەراوێز نەخرێت. 

ئەمڕۆ 10-12-2024، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە “ئێرمان تۆپچۆ”، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان. 

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سوریاو رۆژئاوای كوردستان و قۆناغی دوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو لێكەوتە ناوخۆیی و هەرێمییەكان. 

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ هیوای خواست دەسەڵاتی نوێ لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان ببێتە پارێزەری مافەكانی مرۆڤ و رەنگدانەوەی پێكەوەژیانی نەتەوەو ئایینە جیاوازەكان بێت، سەقامگیری و ئاسایش بەرقەرار بێت و دۆزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان پەراوێز نەخرێت بەتایبەت كە لە شەڕی داعشدا رۆڵێكی بەرچاویان بینووە لە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا. 

پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتێكی كارا، كە تێیدا خزمەتگوزاری و دادپەروەری، پرسی مووچە لە پێشینەی كارەكانی بێت، تەوەرێكی تری دیدارەكەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان بوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن