راچڵەکین-
بەگوێرەی سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراو، بانکی ناوەندی لەماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی لەدوای گەیشتنی زیاتر لە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ئاستی فرۆشی مانگانەی بۆ پێنج ملیار و ٢٠٧ ملیۆن و ٤٤٠ هەزار و ٣٥١ دۆلار بەرزبوەوە، کە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی فرۆشی مانگانە دادەندرێت لە سەرەتای دروستبوونی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە.
هاوکات ئاستی فرۆشی رۆژانەی بە تێکڕا ٢٨٩ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٢٤٢ دۆلاربووە.
ئاستی فرۆشی بانکی ناوەندی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی و ناوخۆی بڕی چوار ملیار و ٩٩٧ ملیۆن و ٩٠ هەزار و ٣٥١ دۆلاربووە، ئاستی فرۆشی کاشیشی ٢١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاربووە.
پێشبینی دەکرێت کە بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشی دۆلار بەورێژە زۆرە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دروستبکات.