کێشەی پەیوەست بە مووچە لە نێوان بەغدا و هەرێم چۆن چارەسەرکرا

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1616

راچڵەکین-

دوای ئەوەی لەلایەن بەغداوە بڕی ٧٦١  ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم نێردرا و بە تێکڕاش کورتهێنانی بەبڕی ٢٣٣ ملیار دینار هەبووم حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەنەبوو ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت هەر بۆیە دوێنێ شەو لە میانەی کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی عێراق و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بارەیی رێکارەکانی ( موناقەلە) گەیشتە رێککەوتن. 

پێشتریش راچڵەکین، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوەی بڵاوکردەوە، کە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ دەستی کردووە بە گفتوگۆکردن و لێکۆڵینەوە لە بارەیی گواستنەوەی زیاتر لە 400  ملیار دینار لە بەشە بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان و پێش کۆتایی ساڵ پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی ١٠ دەگاتە هەرێم.  

کێشەی مووچە چۆن چارەسەرکرا؛

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرەڕای ئەوەی کە دەوامی فەرمی نەبوو، بەڵام هەولێر و بەغدا لەبارەی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ گەیشتنە رێککەوتن. 

لەناو بودجەدا چەند خشتەیەک هەن ویەکێک لە خشتەکان کەبە خشتەی ژمارە نۆ دیاریکراوە، تایبەتە بە بڕی پارەی تەرخانکراوی چاودێری کۆمەڵاتی بۆ هەر ساڵێکی دارایی هەرێم کە بەرامبەرە بە دوو ترلیۆن دینار ئاستی کورتهێنانی مووچەکانی کۆتایی بە بڕی 430 ملیار دینار لەو خشتەیە دەرکراوە و گواستراوەتەوە سەر خشتەی یەکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی راچڵەکین، بڕی 430 ملیار دینار بۆ كورتهێنانی موچەی مانگەكانی 12،11،10 موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.

 لەلایەکی دیکەشەوە، بە وتەی رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارە گواستنەوەی بڕە پارەکە و رێکارەکانی دەستپێبکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کورتهێنانەکە پڕبکرێتەوە و دەست بە خەرجکردنی گوژمەی دووەمی مووچە بکرێت کە ٧٥٩ ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی ١١ـی مووچەخۆرانی هەرێم. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن