فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی کۆریایی باشوور دەرچوو

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 357

راچڵەکین-
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کۆریایی باشوور لە  پرۆژە یاسایەکدا کە داوای دەستگیرکردنی هەشت کەس دەکات لە نێویاندا  یون سوک ییۆڵ سەرۆکی وڵاتەکەبەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی پەسەندکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کۆریای باشوور ئەو پرۆژە یاسایەی پەسەند کردووە کە پێشنیاری دەستگیرکردنی هەشت کەس دەکات کە دەوریان هەبووە لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی سەربازی لە 3-12-2024  کە وڵاتی خستووەتە دۆخێکی ناهەموارەوە. 

هاوکات لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا بە 191 دەنگی بەڵێ پرۆژە یاساکە پەسەند کراوە، بە گوێرەی پرۆژەکەش هەریەک لە  یون سوک ییۆڵ سەرۆکی کۆریای باشوور، کیم یۆنگ - هیون وەزیری بەرگریی پێشووی کۆریایی و  لیسانگ مین و وەزیری ناوخۆی پێشووی وڵاتەکە دەبێت دەستگیربکرێن. 

پێشتریش بەهۆی ئەوەی پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە و دوورخستنەوەی یون نەیتوانی دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت، ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور پرۆژە یاسای دەستگیرکردنی خستە بەرباس و توانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن