راچڵەکین-
دوابەدوای فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان و دەنگۆی پەلکێشبوونی جەنگی ناوخۆیی سوریا بۆ خاکی عێراق، هۆشداری بەرپرسانی عێراق لەو بارەیەوە جارێکی دیکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لە ئێستادا 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 150 هەزار 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەبازاڕەکانی عێراق بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هێڤیدار شعبان، شارەزایی دراو لە بازاڕی دراوەکان ئەوەی بۆ راچڵەکین ئاشکرا کرد، بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی دۆلار هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ترسی هاوڵاتیان بەرامبەر بە کەمبوونی دۆلار و ناسەقامگیری لە متمانەی بانکی عێراق لەگەڵ فراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵە هەواییەکان بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکە، بەهۆی ئەوە پێشهاتەکانی سووریا و عێراو چاوەڕواننەکراون.
نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم بەم شێوەیەیە؛
100 یۆرۆ بە 157 هەزار و 600 دینارە
100 پاوەن بە 190 هەزار و 600 دینارە
100 دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و 432 لیرەی توركییە
100 دۆلار بەرامبەر حەوت ملیۆن و 300 هەزار تمەنی ئێرانییە
یەک ملیۆن لیرەی سووری بەرامبەرە بە 240 هەزار دینار