بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە تەواوی رێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 101

راچڵەکین-

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند،بەتەواوی رێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرن و جەختیش لە رەچاوکردن و پاراستنی مافی گەلی کورد لە سووریا دەکەنەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بە وردی چاودێری رووداو و پێشهاتەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد،ئەوان بەتەواوی رێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرن و ئەو بڕیارانەش کە لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەوە دەدرێت،بەڵام لە چوارچێوەی پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و لەبەرچاوگرتنی ئەو  راستیە سیاسییەی کە لە وڵاتەکەدا هەیە. 

باسی لەوەش کرد، هیوادارن کە ئەو دەرفەتە بەهەند وەربگیرێت،تاوەکو بە سیاسەتێکی نیشتمانی هاوبەشەوە قۆناغێکی نوێی حکومڕانی و دادپەروەری بێتەکایەوە. 

ئەوەشی خستە روو،لەو دۆخە هەستیارەی کەلە ئێستادا هەیە، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ خوشک و برایانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکاتەوە. وتیشی، " هیوادارم کە هەموومان بە یەک دەنگ و بە گووتارێکی نیشتمانییەوە پشتیوانییان لێبکەینو  رووبەڕووی ئەو مەترسیان بوەستینەوە کە هەرەشەن بۆ سەر ژیان و سەقامگیریان". 

لە کۆتایدا جەخت لەوە دەکاتەوە، پێوسیتە رەچاوی پاراستنی مافی گەلی کورد بکرێت وهیواخوازن کە هەموولایەک بڕیاری ژیر و دروست بدات لەپێناو سەقامگیریر ناوچەکە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن