راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لەبارەی کەش وهەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوەوە رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و شەپۆلێکی بەفر بارانیش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی عێراق و هەرێمەوە رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
ئاماژە بەوەش کراوە، شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچەش ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردادەبێت.
باس لەوەش کراوە، شەپۆلیکی بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەتایبەتیش سنووری دهۆک بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر لەکاتەکانی شەودا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر ١٩
سلێمانی ١٨
دهۆک ١٨
کەرکوک ٢٠
هەڵەبجە ١٨
زاخۆ ١٩
حاجی ئۆمەران ٧
سۆران ١٥
گەرمیان ٢٣