باسم عەوادی هۆشداری لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە دەدات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 289

راچڵيکین-

وتەبێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئێستای سووریا مه‌ترسی بۆ سەر سەروەری خاکی  عێڕاق  ده‌بێت. وتیشی، " سووریا بە قۆناغەكانی دوای ساڵی 2003 عێراقدا تێده‌په‌ڕێت". 

   باسم عەوادی، وتەبێژی حوکمەتی عێراق بە میدیایی فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاند، لەسەرەتایی فراوانبوونی گرژی و  ئاڵۆزییەکانەوە عێراق هیچ  دەستوەردانێکی سەربازیی لە سووریا نەكرد و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی سووریا جێهێشت.

 ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە گرووپە چەكدارەكان پلانی ئاژاوه‌گێڕی بۆ‌ عێراق دابنێن، به‌ڵام هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، دەرگای دۆزەخ بە ڕوویدا دەکرێتەوە و بۆ ئەومەبەستەش تەواوی هێزەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان.

باسی لەوەش کرد، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی وڵاتانی عەرەبی فراوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەشەوە عێراق هەڵوێستی خۆی دەبێت. 

 باسم عه‌وادی هۆشداریی لە دابەشبوونی سووریادا. وتیشی، "  دۆخی سووریا كه‌وتۆته‌ ناو هەنگاوێكی مەترسیدارەوه‌ ئه‌وه‌ش كاریگەری بۆ سه‌رجه‌م ناوچەكە ده‌بێت و لە ئێستاشدا بە قۆناغی سەرەتایی 2003ـی عێراقدا تێپەڕدەبێت". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن