راچڵەکین-
وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ساڵی داهاتوو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە. وتیشی، " دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێـ و بەشێکی زۆری کورتهێنانی بودجەش چارەسەردەکات".
ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازی لە د.یان بڕیم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوپاسی پاڵپشتی و هەوڵەکانی حکومەتی فەرەنسای دەکات بۆ خێرا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی ئاشکرا کرد ، ئاماژەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکرنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیایی نەوتی سۆمۆوە لە ساڵی داهاتوودادەبن و لە ئێستادا پرسەکە لە قۆناغی هەموارکردنەوەی بڕگەیەکی پەیوەست بە یاسایی نەوتو غاز تاوتوێدەکرێت. وتیشی، " لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کێشە داراییەکانی پەیوەست بە کورتهێنان لە بودجەدا چارەسەر دەکرێت".
پێشتریش راچڵەکین لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق، وردەکاری و وادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد، بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە هەناردەی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتەکەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ توركیا بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریسەوە لە 25-3-2023 بەتەواوی راوەستا و لە ئێستاشدا فەرەنسا ژمارەیەك كۆمپانیای نەوتی رەوانەی كوردستان كردووەو پشتیوانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێکردووەتەوە.