راچڵەکین-
چەند هونەرمەندێکی دیاری هەرچوار پارچەی کوردستان و ئۆرکێسترایەکی جیهانی بەرهەمێکیان بەناوی 'وڵات' بڵاوکردەوە.
چەند هونەرمەندێکی دیاری هەرچوار پارچەکەی کوردستان و ئۆرکێسترای گرزێچ پیۆترۆفسکی جیهانیی، لەگەڵ گروپی "دەنگێن وڵات" بەرهەمێکیان بە ناویی "وڵات" بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە بڵاوکراوەیە لەلایەن سەڵاحەدین دەمیرتاش تێکستی گۆرانییەکەی نووسراوە.
هاوکات بەرهەمەکە، لەلایەن دیار دەرسیمی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ، ئاوازی بۆ داندراوە.
هەریەک لە هونەرمەندان، "ناسڕ ڕەزازی، کیژان ئیبراهیم خەیات، دیار دەرسیم، بڵدند ئیبراهیم، نارین فەقێ، هۆزان جۆمەرت، شەهریبانە کوردی، دەنگبێژ کازۆ، دێنیز دێمان" لە هەرچوارپارچەکەی کوردستانەوە تێیدا بەشدارن.
بەرهەمەکە لە کوالێتییەکی بەرزی هونەریدایە و بۆ ئۆرکێسترایەکی سیمفۆنی نووسراوە، بە هاوشانیکردنی چەندین ئامێری رۆژهەڵاتی.
https://www.youtube.com/watch?v=iqrRLnSIVLo