دیوانی چاودێری دارایی رێژەی مووچەی تەوطینکراو ئاشکرا دەکات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 192

راچڵەکین-

ئەمڕۆ دووشەممە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی پشتڕاستی کردەوە کە رێژەی تەوطینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 80%ـی تێپەڕاندووە لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق. 

لە راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی عەتوان ئەلعەتوانی، میوانداری عيممار سوبحی خەڵەف  سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یەکەم بۆ هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتی  کرد".  

عەتوان عەتوانی جەختی لەوە کردەوە، "لیژنەکە لەگەڵ پەسەندکردنی هەموارکردنەکە بوو بەشێوەیەکی دروست بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییەی ئێستا لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا هەیە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت هەیە ". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەواوکردنی کارەکانی لیژنەکە سەبارەت بەم هەموارکردنەوەیە پەیوەستە بە ئامادەبوونی وەزارەتی دارایی بۆ روونکردنەوەی بنەمای یاسایی خەرجکردنی باجی دارایی بۆ ئەو کۆمپانیا بیانییانەی نەوت کە لە هەرێم کار لەسەر دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوتی هەرێم دەکەن ".    

ستافی باڵای دیوانی چاودێری دارایی کورتەیەکیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی رێکارەکانی تەوطینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەش کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە "رێژەی تەوطینکردن لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق 80%ـی تێپەڕاندووە و کۆتایی ساڵ وەک کۆتا وادە بۆ تەواوکردنی بایۆمەتری دیاری دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کێشەی دوو مووچە چارەسەر دەکرێت". 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن