وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم: لیستی مووچەی مانگی ١٢ ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

کوردستان

09/12/2024     ژمارەی بینراو 275

راچڵەکین- 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

 

لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە راچڵەکین٠ی راگەیاند،  لیستی مووچەی مانگی ١٢ لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە و چاوەڕیدەکەن لەم هەفتەیەدا وردبینی لیستی مووچەی مانگی ١٢ تەواو بکرێت. 

 

باسی لەوەش کرد، وردبینی لیستی مووچەی مانگی ١١ تەواو بووە و لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکەن بۆ بڵاوکردەنەوەی لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچە بڵآوبکرێتەوە. وتیشی، " لەماوەی ٧ رۆژدا مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی  هەرێم دابەشدەکرێت، بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی ١٣٠ ملیارەکەدا دەستبەدابەشکردنی مووچە بکرێت". 






داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن