راچڵەکین-
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سنوری سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندانی بەرفراوانکردوە و لە ئێستاشدا داوای مافەکانیان دەکەن. دەشڵێن، " مافی خۆیانە مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا وەربگرن، چونکە ماف بەرامبەر بە کارە".
ئەمڕۆ دووشەممە، ماوەی سێ رۆژی لەسەر یەکە کە فەرمانبەرانی بەشێک لە دامودەزگاکانی سلێمانی و مامۆستایانی ناڕازی بەردەوامی بە بایکۆت دەدەن و تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی بە راچڵەکین-یان راگەیاند، مووچە مافێکی سەرەتاییە و ئەوان تەنها داوای ئەو مافە سەرەتاییەی خۆیان دەکەن کە ماوەی چەندنین ساڵە حکومەت لە کۆتای ساڵدا مووچەکانیان دابەش ناکات یاخود لە کاتی خۆیدا دابەشی ناکات.
ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەوان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە خوێندکاران و هاوڵاتیان جێبەجێکردووە و پێویستیشە حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەریان جێبەجێبکات ئەویش تەنها دابەشکردنی مووچەیە.
باسییان لەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی کە بەغدا بڕی ٧٦٣ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەت دابەشی ناکات و ساڵی رابردووش دوو مووچەیان فەوتاوە و تا ئێستاش وەریان نەگرتووەتەوە.