زیندانی سەیدنایا؛ ترسناکترین زیندانی سووریا

ڕاپۆرت

09/12/2024     ژمارەی بینراو 650

راچڵەکین-

 سەیدنایا زیندانێکی سەربازی و سیاسییە کە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەلایەن حکوومەتی سووریاوە بەڕێوەدەبرا، بە گوێرەی میدیاکانی سووریا ئەم بەندینخانەیە بۆ ڕاگرتنی هەزاران زیندانی بەکارھاتووە، لەوانە دەستگیرکراوانی مەدەنی و یاخیبووانی دژ بە حکوومەت. 

سەیدنایا، بە بەهێزترین و شاراوەترین بەندینخانە دادەندرێت لەسەر ئاستی جیهان، ئەویش بەهۆی هەبوونی چەندین ژووری شاراوە لەناو بەندینخانەکەدا کە پێشتر بەکەردەهێندرا بۆ بەندکردن و سزادانی سەربازەکانی سووریا، بەڵام لەدوای شەری ناوخۆی سووریاوە بووە بەندینخانەی ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییە سوورییەکان.

سەیدنایا ؛ 

سەیدنایا دەکەوێتە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە باکوری شاری دیمەشقەوە لە شاری سەیدنایایە و ئەم زیندانە کە راستەوخۆ لەلایەن بەشار ئەسەد و وەزارەتی بەرگرییەوە بەڕێوەدەبرا لە دوو نهۆم پێکدێت.

 ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2021ـدا رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریاوە نزیکەی ٣٠ هەزار دەستگیرکراو بەهۆی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان کوژراون.
 پێشتریش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە 20-2-2017دا رایگەیاند، کە لە نێوان ٥ ھەزار بۆ ١٣ ھەزار کەس لە بەندینخانەی سەیدنایە لە نێوان 1-9-2011 تا 9-1-2015 بەبێ پەنابردن بۆ دادگە لە سێدارە دراون.

ئازادکردنی زیندانییەکان؛ 

بەرەبەیانی 8-12-2024 گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا  تەواوی بەندکراوەکانیان لە بەندینخانەی سەید نایا ئازاد کرد کە لە نێوانیاندا ژن و منداڵیش هەبوون.

بەڵام ئازادکردنی زینادنییەکان کۆتایی نەهاتووە، چونکە سەدان ژووری دیکەی شاراوە لە ژێر زەوی بەندینخانەکەدا دۆزراوەتەوە کە بە دەرگای پۆڵا پارێزراون و قوفڵەکانیان بە ژمارەی نهێنی پارێزراون.

ژوورە نهێنییەکانی ئەم بەندینخانەیە، جگە لەوەی دەرگای پۆڵاینن بە سیستەمی پێشکەوتووی بەرپەرچدانەوە کۆنترۆڵکراون، هەر بۆیە گوومان دەکرێت  کە چەندین هەزار دەستگیرکراوی دیکە لە خانەکانی ژێر زەوی سەیدنایا مابێتنەوە، کەلە ئێستادا هەوڵی ئازادکردنیان دەدرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن