سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداری لە ڕووخانی بەشار ئەسەد و کاریگەرییەکانی بۆسەر خاکی عێراق و سووریا دەدات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 80

راچڵەکین-
سیناتۆرێکی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکانی سوریاوە رایگەیاند، رووخانی بەشار ئەسەد شکستێکی گەورەیە بۆ رووسیا و ئێران، دەشڵێت "  ئەوە گرفتێکی گەورە بۆ  ئیسرائیل، ئوردون، سعودیە و عێراق دروست دەکات". 

لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری ئەمریکا لە تۆڕی ئێکس لەبارەی دۆخی سوریا و رووخانی بەشار بەشار ئەسەد رایگەیاند، لەگەڵ شکستەکەی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد، یارییەکە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت، بەتایبەتیش لە سنووری خاکی سووریا و عێراق و ئێران. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچۆنێک بێت، ئەو هێزانەی جێگای بەشار ئەسەدیان گرتووەتەوە چەندین کێشە دروستدەکەن بۆ هەریەکە لە ئیسرائیل، ئوردون، سعودیە و عێراق، کەئەوەش گرفتێکی گەورەدەبێت بۆ ئەو وڵاتانە. 

باسی لەوەشکردووە، ئەو چەکدارانە پلانیان دادەڕشت و دژی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەوەستانەوە، بۆیە شکست پێهێنان و پاککردنەوەی ناوچەکان لەو چەکدارانە کاری سەرەکی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەبێت.وتیشی، "باراک ئۆباما و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەڵە بوون، بۆیە داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەم ئەو پشێویەیی گروپەچەکدارەکان دروستیان کردووە بەتەواوی کۆتایی پێبهێنێت". 

دوای چوونە ناوەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بۆناو دیمەشقی پایتەختی سوریا 8-12-2024 رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد بە فەرمی راگەیەنرا و بەمەش کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی ئەو بنەماڵەیە هات لە سوریادا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن