واشنتۆن بڕیارێک لە بەرژەوەندی سووریا و سورییەکان دەدات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 179

راچڵەکین- 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا،  واشنتۆن تا بتوانێت مامەڵەیەکی جدی و نوێ لە سووریا ئەنجامبدات بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکات. دەشڵێن، " رەنگە ئەمریکا دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر دەربکات". 

ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، واشنتۆن بەدوری نازانێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەستەی تەحریری شام بەمەبەستی سووریایەکی نوێ و سەقامگیر دەستەکە لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، واشنتۆن  لەئێستادا هەڵسەنگاندنی رژد و ورد لەوبارەیەوە دەکات تا بتوانێت ئاستی سەربەخۆیی دەستەی تەحریری شام لە توركیا مسۆگەربکات.

باسی لەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە بڕیارەکانی واشنتۆن لەبەرژەوەندی سووریا و گەلی سووریایە، زۆر بە توندیش هۆشداری دراوەتە دەستەی تەحریری شام کە بەهیچ جۆرێک مامەڵە لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکان نەکات. 

پێشتریش رۆژنامەیی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووتەوە، واشنتۆن لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی گروپە چەكدارەكان نامەی ئاڵوگۆڕكردووە لەڕێی توركیاوە.
 جەختلەوەش کرابوەوە، کە واشنتۆن هۆشداری داوە بە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی تەحریری شام لە هاوپەیمانیكردن لەگەڵ رێكخراوی داعش، لەبەرامبەردا گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن واشنتۆنیان دڵنیاكردووە كە هیچ نیەتێكیان بۆ ئەوکارە نییە و ریگەش نادەن کە گروپە تیرۆرستییەکان دەستوەردان لە ناوخاکی سوریادا بکەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن