راچڵەكین -
لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین، باوكێك بە تۆمەتی كوشتنی كچەكەی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی ژنێكی تەمەن 26 ساڵ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیاربوو، دەركەوت لەلایەن باوكییەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
قوربانییەكە دانیشتووی گەڕەكی 5ی ئازاری قەزای حاجیاوایە، پۆلیسی راپەڕین لەسەر زاری چەند شایەتحاڵێكەوە بڵاویكردووەتەوە، تاوانلێكراوەكە دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی باوكی و دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوكی، لەئەنجامدا باوكی تەقەی لێكردووەو كوشتوویەتی.
دوای دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری و رادەستكردنی تەرمی ژنەكە بە كەسوكارەكەی، تاوانباری سەرەكیی رووداوەكە بەناوی (ف، أ، ح)، لەگەڵ هاوسەری ژنە كوژراوەكە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.